top of page

پاش رۆژێكى ماندووكه‌ر گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌. جله‌كانم گۆڕى و ده‌ستم دایه‌ مۆبایله‌كه‌م، یه‌كه‌م شت كه‌ به‌رچاوم كه‌وت ڤیدیۆكه‌ى ئه‌و بوو، ده‌ستمكرد به‌ سه‌یركردنى، 10 چركه‌ تێنه‌په‌ڕى بوو، فرمێسك به‌ چاوه‌كانمدا هاته‌خواره‌وه‌، ده‌سته‌كانم سارد بوون و هه‌ستم به‌گه‌رمى ده‌روونیشم ده‌كرد! نه‌مده‌زانى چیمه‌؟! بۆچى چاوم فرمێسكى پێدا دێته‌خواره‌وه‌ و لێویشم خه‌نده‌ى له‌سه‌ره‌! فرمێسكه‌كان بۆ خۆم نه‌بوون، به‌ڵكو بۆ رزگاربوونى كۆمه‌ڵێك كوڕ و كچى گه‌نج بوو له‌ نه‌هامه‌تى كه‌ 3 مانگ له‌گه‌ڵ چیرۆكانیان ژیام. لێره‌، چیرۆكى ئه‌و كوڕ و كچانه‌تان بۆ باس ده‌كه‌م، به‌هیواى ئه‌وه‌ى چیتر هیچ كچێك له‌به‌ر نه‌بوونى یاسا نه‌بێته‌ له‌شفرۆش و هیچ كوڕێكیش له‌ بێلانه‌یدا زیندان نه‌كاته‌ ماڵى خۆى

bottom of page